بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەکە ئەمشەوی یەکشەممە، ۱۰-۸-۲۰۲۵، راگەیێندراوێکی بە ناونیشانی: "ڕوونکردنەوەیێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا" بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "چەند ڕۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بڵاو کردووەتەوە کە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایێکی نییە".
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "هیوادارین ڕاگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت".
Your Comment