بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند بنکەی قەسرەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ژێر کونتڕۆڵی هیزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە نزیکەی دوو مانگە بەردەوام لە فراوانبووندایە.
ئەم ڕێوشوێنانە بە ئامانجی بەهێز کردنی بوونی سەربازی و لۆجستیکی هاوپەیمانیکەیە لە ناوچەکەدا و بریتییە لە گواستنەوەی ڕۆژانەی کەرەستە و هێزە سەربازییەکان لە بنکەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەم بنکە ئاسمانییە. ئەمەش نیشاندەری گرنگی ستراتیژی ئەم بنکەیە وەک یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سەربازی نوێ لە بنکەکەدا دەبێتە هۆی زیادکردنی پشتیوانی ئاسمانی و تواناکانی جووڵە کردن بە هێز.
ئەم پێشهاتانە هاوکات بوون لەگەڵ گەشتە بەرفراوانەکان بە سەر ناوچەکەدا لە ئێوارەی دوێنێ، ئاماژەیە بۆ چالاکیی بەرچاو و بەردەوامی هاوپەیمانی لە قەسرق.
فراوانبوونی جموجووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە کاتێکدایە کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی گرژییە ئەمنییە بەردەوامەکانە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەوڵی بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی خۆی دەدات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
Your Comment