بەپێی هەواڵی کوردپرس، كۆمپانیای شامارانڕایدەگەیەنێت لە كێڵگەی سەرسەنگ بەرهەمهێنانی نەوت بەنیوەی تواناكانیەوە دەستپێكردووتەوە کە بە هۆی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕاگیرابوو.
كۆمپانیای شاماران، لە ڕاپۆرتێکدا دەشڵێت: هەرچەندە هیچ ڕووداوێک لە کێڵگەی ئەتروش ڕووینەداوە و، هێرشی ئاسمانی دیکەش بۆ سەر سەرسەنگ نەکراوە، بەڵام وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەکە راگیرا، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی هاوشێوە لە کێڵگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا.
ڕاشیدەگەیەنێت: كۆمپانیای (HKN) کاتێک دۆخەکەی بە سەلامەت زانی لە هەردوو كێڵگەكە دەستی بە بەرهەمهێنانی کردەوە، ئەوەش دوای راوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێڵگەی ئەتروش هیچ کاریگەری هێرشەكانی لەسەر نەبووە و بەرهەمهێنان بە توانای تەواو دەستی پێکردەوە، بەڵام بەرهەمهێنان لە کێڵگەی سەرسەنگ بە رێژەیەکی کەم دەستیپێکردەوە، بەهۆی ئەو زیانانەی بەرى كەوتووە، كە خەمڵاندنەکانی ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن، نزیکەی نیوەی توانای بەرهەمهێنانی سەرسەنگ تا کۆتاییەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بە راوەستاوی دەمێنێتەوە لە كاركردن.
Your Comment