بەپێ هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە چەکدانانی هێزە کوردەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەبێتە هۆی کۆمەڵ کوژی خەڵکی ئەم ناوچە. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوەش کردۆتەوە کە بەهۆی ئامادەبوونی داعش و هێزەکانی تورکیا لە ئەم ناوچەیە، پاشەکشێ کردنی سەربازی ئەبێتە هۆی ئەوەی مەترسیی جیدی بکەوێتە سەر گیانی خەڵک.
کەناڵی ڕووناهی لەمبارەوە زیاتر دەڵێت: موحەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕۆژی یەکشەممە ۷ی تەمووز پاش کۆبوونەوەیەکی بنەماڵەیی لەگەڵ ناوبراو کە لە زیندانی ئیمرالی بەڕێوەچوو چەند پەیامێکی لە ئۆجەلان بڵاو کردەوە کە ناوەڕۆکی ئەو پەیامە هۆشدریەکی جیدییە لەبارەی دۆخی هێزە کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
عەبدوڵڵا ئوجەلان گوتوویە: ئەگەر شەڕڤانانی کوردستانی سووریا چەکەکانیان دابنێن خەڵکی ئێمە بە تەواوێتی قڕ دەکرێن. جولانی کە ناسراوە بە ئەحمەد شەرع داستنیشانکراوی داعشە، داعش و تورکیا لە ئەو ناوچە بوونیان هەیە. هێزەکانی کوردستانی سووریا هیچ کات چەک دانانێن.
ئوجەلان لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕوڵی دەوڵەتی تورکیا کردووە دەڵێت: لە شەش مانگی پێشوو ئێمە بەرپرسیاریەتی خۆمان جێبەجێ کردووە. ئێستا نۆرەی حکوومەتی تورکیایە کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت ئەگینا ئەوەی ئێمە لە تواناماندا بووە ئەنجاممان داوە.
Your Comment