بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا بڵاوی کردوهتهوه، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، ویستویەتی سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری PKK کۆببێتەوە.
ڕۆژنامەکە زانیاریى ئهوهشى بڵاو كردوهتهوه، مەزڵووم عهبدى ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ ئۆجهلاندا لە ئیمراڵی لەسەر پرسی دانانی چەک کۆ ببێتەوە، بۆ ئەم کۆبوونەوەیە داوای مۆڵەتی لە دەسەڵاتە فەرمییەکانی تورکیا کردووە.
عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند: هیچ کۆبوونەوەیێکی فەرمی لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتدارانی تورکیادا نەبووە، ئەگەر بڕیارێک بدرێت بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنرێت سەبارەت بەدانانی چەک و وێنەیێک دەربکەوێت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەمکارە، ئەوا ڕێکخراوی هەواڵگریمان پەیوەندییان پێوەدەکات.
Your Comment