کوردپرێس:
عومەر چلیک وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پاش کۆبوونەوەی پارتەکەی لە سەر چەند تەوەرێک و لەوان شەڕی دژبە تیرۆر قسەی کرد و گوتی تاکە ئامانجی تورکیا لە شەڕەکان ئەوەیە بەرەنگاریی تیرۆر ببێتەوە و ڕێز لە کەلتووری مەدەنی بگرێت.
ڕۆژنامەی جمهوورییەت لەو بارەیەوە ڕایگەیاند عومەر چەلیک گوتیشی: هێزی چەکداری تورکیا (TSK) یەکێکە لە هەستیارترین سوپاکانی جیهان لەبارەی پێکهاتەی فەرهەنگی و ئینسانیی خەڵکی ناسەربازییەوە و تاکە ئامانجی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە.
ناوبراو لەبارەی وتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پێشوەختەشەوە گوتی هەڵبژاردن لە کاتی خۆی واتا لە 2023دا دەکرێت.
Your Comment