بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەزاری وەزارەتی بەرگریی توركیاوە سەبارەت بە پرۆسەی چەكدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە.
ئەو وەزارەتە دەشڵێت: بەهەماهەنگی لەگەڵ موخاتەبەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا، لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە میکانیزمێک لە بارەی ڕادەست کردنی چەکەکان دادەنرێت.
Your Comment