وەزارەتی بەرگریی توركیا: میكانیزمێک بۆ چەكدانانی پەكەكە دادەنێین 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیێنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە میکانیزمێک بۆ چەکدانانی PKK دیاری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەزاری وەزارەتی بەرگریی توركیاوە سەبارەت بە پرۆسەی چەكدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت: بەهەماهەنگی لەگەڵ موخاتەبەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا، لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە میکانیزمێک لە بارەی ڕادەست کردنی چەکەکان دادەنرێت.

News ID 225425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha