سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگه‌یاندووە: "رێککه‌وتنی ئه‌م دواییه (رێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و هه‌سه‌ده) هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بووه بۆ هێورکردنه‌وه و کرانه‌وه به ڕووی چاره‌سه‌ری گشتگیری نیشتمانی، به‌ڵام جووڵه و لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌سه‌ده که داوای فیدراڵی و هێنانه‌کایه‌ی واقعێکی جیاواز له‌سه‌ر زه‌وی ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یێکی ڕوون پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆکی ڕێککه‌وتنه‌که‌یه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کێتیی وڵات و سه‌لامه‌تی خاکه‌که‌ی ده‌کات".
ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "به‌ڕوونی هه‌ر هه‌وڵێک ره‌تده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌پاندنی واقیعی دابه‌شکاری یان دروست کردنی قه‌واره‌ی جیاواز به‌ناوی فیدراڵی یان به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به‌بێ سازانێکی گشتگیری نیشتمانی".
سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریا راشیگه‌یاند: یه‌کێتیی خاک و گه‌لی سووریا هێڵی سووره و هه‌ر تێپه‌ڕاندنێکی ده‌رچوونه له ریزی نیشتمانی و زیان گه‌یاندنه به ناسنامه‌ی کۆکه‌ره‌وه‌ی سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا نیگه‌رانی قووڵی ده‌ربڕیوه وه‌ک ده‌ڵێت: "له‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی به ئاراسته‌ی گۆڕانی دیموگرافی هه‌ندێک ناوچه‌یه که هه‌ڕه‌شه له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سووریا ده‌کات و ده‌رفه‌ته‌کانی چاره‌سه‌ری نیشتمانی گشتگیر لاواز ده‌کات".
له به‌شێکی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا سه‌رۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر هۆشداری داوه له: "په‌کخستنی کاری دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاته نیشتمانییه‌کان به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت". و جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که "نابێت ده‌ست به‌سه‌ر بڕیاری هیچ پێکهاته‌یه‌کدا بگیرێت و قۆرخکردنی نوێنه‌رایه‌تیکردن کارێکی ره‌تکراوه‌یه".
سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریا جه‌ختی کرده‌وه که "مافی کورد وه‌ک سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی دیکه‌ی گه‌لی سووریا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا پارێزراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوونی ته‌واو و یه‌کسانی له‌به‌رده‌م یاسا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێوست به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی یان سه‌رپه‌رشتی بیانی هه‌بێت".
Your Comment