هێڵی سوورمان لەسەر لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات نییە بۆ کاری هاوبەش

سەرۆکی نەوەی نوێ لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی جووڵانەوەكەی لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆ بووەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە دەرگای نەوەی نوێ بەڕووی هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم کراوە بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەكە لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆ بوەوە و قسە لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکاریەکانی عێراق و ناوچەکەو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا.

ئاماژەی بەوەش كرد، تەوەرێکی دیكەی کۆبوونەوەکە تایبەت بو بە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی فراوان لە هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەبارەت بەو بابەتە جگە لە وەرگرتنی بیروڕای هەموو ئەندامانی هەردوو فراکسیۆنەکە، هاوکات بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە دەرگای نەوەی نوێ بەڕووی هەموو لایەنەکاندا (جگە لە پارتی و یەکێتی) کراوە بێت بۆ هەر کارێکی هاوبەش و هاوپەیمانی و نەوەی نوێ هێڵی سووری لەسەر هیچ کەس و لایەنێک  نییە، جگە لە پارتی و یەکێتی و ئەو گرووپانە نەبێت کە سەر بە دوو حزبی دەسەڵاتن.

News Code 225310

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha