بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.
هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ کارئاسانی کردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.

Your Comment