کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع)، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانێکی خێرای بۆ ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌نجام داوه، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆک کۆماری سووریا کۆ بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له حکوومه‌تی عێراق ئاشکرای کردووه، ئه‌م کۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له سووریا ڕووده‌ده‌ن، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه، عێراق به وردی چاودێری ئه‌و پێشهاتانه ده‌کات که له وڵاتانی دراوسێ ڕووده‌ده‌ن و بوونی سه‌ربازیی قه‌واره‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سوودانی هه‌ڵوێستی پته‌و و پره‌نسیپی عێراقی دووپات کرده‌وه، داوای پرۆسه‌یێکی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه بگیرێته‌به‌ر و پارێزگاری له پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و نیشتمانییه‌کان سووریا بکرێت و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی پیرۆزییه‌کان و مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌کان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سووریا کرده‌وه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بی عه‌له‌وییه‌کان له‌وێ ڕوویان داوه دووپات کرده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرای کردووه، سوودانی له‌م دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌نگاوی کرده‌یی و جددی حکوومه‌تی نوێی سووریا ده‌کاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
سه‌رۆک وه‌یزرانی عێراق باسی له‌وه‌ش کردووه، "پێشکه‌وتنی به‌رجه‌سته له‌م پرسانه‌دا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له بنیاتنانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کان و دروستکردنی میکانیزمی هاوکاری که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی دوو وڵاتی برا بکات و ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا به‌رز بکاته‌وه".
Your Comment