بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاردیناڵ لویس ڕافائیل ساکۆ له‌میانه‌ی وتارێکیدا له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌م جۆره کۆبونه‌وانه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ په‌روه‌رده ده‌که‌ن و ڕاهێنراون، جیاواز له‌وه‌ی ڕاهاتوین، به‌شدارن له تێڕوانین و به‌هێزکردنی ئامرازه‌کان بۆ ئاشتی و ئاسایش و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌ی ڕق و کینه به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه، ئه‌م شێوازه به‌شدارییه هه‌مه‌چه‌شنانه‌یه‌ش گرنگی کۆڕبه‌نده‌که ده‌رده‌خه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی که ناوچه‌که تووشی ده‌بێت".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که: "ئه‌م کۆبوونه‌وانه یارمه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌ده‌ن وه‌ک برا و خۆشه‌ویستی پێکه‌وه بژین، نه‌ک شه‌ڕ بکه‌ن، خودا ئێمه‌ی دروستکردوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کترمان خۆشبوێت و به ئارامی و شادی بژین، نه‌ک یه‌کتر بکوژین".
کاردیناڵ لویس ڕافائیل ساکۆ ڕوونیشی کرده‌وه، "قۆناغی ئێستا جێگه‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسیه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه‌ی ئێستا هه‌ن، جگه له شه‌ڕی گومرگی و پڕۆژه بۆ جیهانێکی نوێ خاڵی له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان و پره‌نسیپه‌کان و ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، جگه له بڵاوبونه‌وه‌ی توندوتیژی ئایینی، هه‌مو و ئه‌و هۆکارانه ئه‌و ئاژاوه‌یه به‌رهه‌مده‌هێنن که جیهان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌که‌مان گرتوه‌ته‌وه."
پاتریارکی که‌نیسه‌ی کلدان له عێراق و جیهان باسی له‌وه‌ش کرد: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ته‌حه‌دایه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه، له‌گه‌ڵ که‌ڵه‌که‌بووی قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان، پێویستی به‌وه‌یه عێراقییه‌کان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت که پێشکه‌وتنێک ته‌نیا به پێکه‌وه دانیشتن و گرتنه‌به‌ری گفتوگۆی بوێرانه و شارستانی و هاوبه‌شی کاریگه‌ر و یه‌کخستنی هه‌ڵوێستمان به‌ده‌ست دێت."
لویس ساکۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وڵاته‌که‌مان له ڕوی ئایین و نه‌ته‌وه‌کانه‌وه هه‌مه‌چه‌شنه، ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خوداوه، ئه‌و ئێمه‌ی لێره دروست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆشه‌ویستی و ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بژین، هه‌موومان دانیشتوی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین و هاوبه‌شین تێیدا."
کاردیناڵ لویس ڕافائیل ساکۆ ده‌شڵێت: "پێویسته له سۆز و وه‌هم تێپه‌ڕین، چونکه له ڕێگه‌ی هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه واقیعی و بوێرانه‌ی ئێمه‌وه ڕزگاربوون به‌ده‌ست دێت، له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا فێربووین هه‌رکه‌سێک کاری زۆر بکات ده‌یدۆزێته‌وه، بۆیه ده‌بێت واقیعبین بین، نه‌ک خه‌یاڵی، خه‌ونبین، یان وابه‌سته، به‌ڵکوو چالاکانه به‌دوای چاره‌سه‌ری دروستدا بگه‌ڕێین".
Your Comment