بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە ئێکس ڕایگەیاند: "جێگەی شانازییێکی گەورە بوو کە ئەمڕۆ لە کۆشکی ئێلیزێ بووم بۆ دیداری دۆستی ئازیزم، سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. پەیوەندیمان لەگەڵ فەرەنسا زۆر تایبەتە و بەردەوامیش پەرە دەسێنێت و بەهێزتر دەبێت. بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە سەرەکییەکانی ناوچەکەشمان تاوتوێ کرد. سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکەی لە هەرێمی کوردستان و رۆڵە گرنگەکەی لە برەودان بە سەقامگیریی ناوچەکەدا".
هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه، ۱۴-۴-۲۰۲۵، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له رێوڕه‌سمێکى فه‌رميدا له کۆشکى ئیليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێ‌کرا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، له کۆبوونه‌وه‌يێکى دووقۆڵيدا، هه‌ردوو سه‌رۆک پته‌وکردنى په‌يوه‌ندييه‌کانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و فراوان کردنى هاريکاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ کرد: "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هه‌ردوو سه‌رۆک جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌کانى ناوچه‌که".
دوايين پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست یەکێک بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له ته‌وەرێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆک داکۆکييان له گرنگيى مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان له سووريا و گفتوگۆ و لێکگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاشتييانه‌ى کێشه‌کان له ناوچه‌که، کرده‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو".
کۆشکی ئیلیزێ و بایەخی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی
کۆشکی ئیلیزێ کە بە چەقی دیپلۆماسیی ئەورووپا دادەنرێت. لە قۆناخێکی هەستیار بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەرگای بۆ میوانێکی گرنگ واڵا دەکرێت.
کەنداڵ نەزان، سەرۆکی پەیمانگەی کورد لە پاریس بە رووداوی گوت: "سەردانەکە لە کاتێکدایە، لەدوای جەنگەکانی غەززە و لوبنان، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت؛ لە سووریا حکومەتێکی نوێ و لە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی هەیە، کە هەردووکیان پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە هەیە".
ئەو بەرپرسە فەرەنسییانەی قسەیان بۆ ڕووداو کردووە دەڵێن، سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان بە بایەخەوە و وەک سەرکردەیەکی دیاری گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکە، گوێ لە تێڕوانینەکانی نێچیرڤان بارزانی دەگرێت.
رێمی فێراود، سیناتۆری فەرەنسی دەڵێت: "ئەمە دەیسەلمێنێت کە چەقی جوگرافیای سیاسیی کوردستان، هەولێر، زۆر گرنگە و سەرۆک [نێچیرڤان] بارزانی ئەکتەرێکی گرنگ و باوەڕپێکراوە لەم ناوچەیەدا".
ئارنۆ ناتاشا، جێگری سەرۆکشارەوانیی پاریس باسی لەوە کرد: "بەم کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆککۆماری فەرەنسا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دڵخۆشم. ئەمە بە واتەی بەهێزکردنی رۆڵ و سەنگی وڵاتەکەتان لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی دێت".
Your Comment