پارێزگاری هەولێر نەیهێشت لە هەولێر گردبوونەوە بۆ پشتگیریی غەززە ئەنجام بدەین

کۆمەڵی دادگەری و یەگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیێنن: بەنیازبووین ڕۆژی شەممە لە هەولێر بۆ پاڵپشتی لە غەززە گردبوونەوە ئەنجام بدەین، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری لێکردووین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە میانی ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویان کردوە: "وا بڕیارماندابوو رۆژی شەممە لە بەردەم پارکی شاندەر گردبوونەوەیێکی جەماوەری لە دژی کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام بدەین  و بەشێوەیێکی یاسایی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام بە پاساوی نەگونجانی بارودۆخەکە داواکەیان ڕەتکردینەوە".

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەشیاندا ئەو دوو پارتە سیاسییە دەڵێن: "ڕێگای مەدەنی تر دەگرینەبەر بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی و پاڵپشتیی، وەكوو رووماڵی میدیایی و گەیاندنی كۆمەک و هەر رێگایێكی تری مەدەنی".

News Code 225195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha