بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: نه‌ورۆز بۆ گه‌لی کوردستان، به‌هار و نوێبوونه‌وه و ڕۆشنایی و ئازادیه. نه‌ورۆز واتای ژیانێکی تازه و موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕووناکی به‌سه‌ر تاریکی و زوڵمدا ده‌دات، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و سه‌رجه‌م چینوتوێژهکانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م.
بارزانی راشیگه‌یاندووه: لێره‌دا ده‌مه‌وێ به گه‌رمی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له ڕه‌وه‌ندی کوردی و له‌و ملیۆنان کورده بکه‌م که به هه‌ستێکی به‌رزه‌وه دوور له خاکی نیشتیمانتان جه‌ژنی نه‌ورۆز به به‌رزی ڕاده‌گرن و به‌هاکانی نه‌ورۆز به هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌که‌نه‌وه. پێیان ده‌ڵێم که ئێوه هه‌میشه له هزر و ویژدانی ئێمه‌دان و خۆشی و جه‌ژنه‌کانتان درێژکراوه‌ی خۆشی و جه‌ژنه‌کانی ئێمه‌یه، جێگه‌ی شانازییه که ده‌بینین ده‌ستله‌ناوده‌ست و به یه‌کدڵی له نه‌ورۆزدا ئاڵای ئازادی و شکۆ به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزدا به شانازییه‌وه جه‌خت له فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه‌ژیان و په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یشه‌وه پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌رین له تورکیا و ئاشتی به تاکه ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی تێپه‌ڕاندنی کێشه‌کان ده‌زانین، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌و هیوایه‌ن کۆتایی به ئێش و ئازاره‌کانی گه‌لی کورد له سوریا بێت و کورد به هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش و به ڕێکاری ئاشتیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری سوریا بگه‌نه ئه‌نجامێک که له خزمه‌تی هه‌مو لایه‌کدا بێت".
مه‌سعوود بارزانی ده‌شڵێت: "هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته ده‌ستپێکێک بۆ ئاسووده‌یی و خۆشی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و عێراق و ئه‌و نه‌ورۆزه و هه‌موو جه‌ژنه‌کانیان له کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌ڕێ بکه‌ن، ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازم گه‌لانی ناوچه‌که بتوانن له‌ژێر سایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریدا له که‌شێکی ئاشتیانه و برایه‌تیدا بژیین".
Your Comment