۱۲۰۰ پێشمەرگەی ئێزدی لە پارتی جیا بوونەوە

فەرماندە و سەرپەرشتی هێزە جیابووە ئێزدییەکان دەڵێت بە هۆکاری "پشتگوێخستن و ئیهانە پێکردنیان" لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و بێ هیوابوونیان لە هەرێم بە "ناچاری" جیابوونەوەی خۆیان لە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید لوقمان گلی، فەرماندە و سەرپەرشتی هێزە جیابووەوەکە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "سەرباری ئەوەی ئێمە وەک هێزێک بەشداری شەڕی داعشمان کردووە، لە ساڵی ۲۰۱۵ فەرماندەییەکمان دروست کرد کە لە ۱۴ بەتایۆن پێکهاتبوو، دواتر وتیان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەویش نەکرا، دواتر هەر ڕۆژە و فەرمانێکی جیاواز لەبارەی هێزەکەمانەوە دەدرا، بەڵام هەر نەکراین بە فەرمی، چەندین جار لە دەرگای لق و ناوچە و هێزەکانی پێشمەرگەماندا، بەڵام سوودی نەبوو، بۆیە بە ناچاری بڕیارماندا جیابوونەوەی خۆمان ڕابگەیەنین و ڕوو بکەینە بەغداد."

ناوبراو وتیشی: "هێزەکەمان پێکهاتووە لە ۱۰ ئامر بە تالیۆنین کە لە ساڵی ۲۰۱۴ پلەیان عقید بووە، لەگەڵ ۲۶ئامر سریە کە پلەیان مقدمن جگە لە وە ئەوانەی تر ئەفسەر و پێشمەرگەی ئاسایی، ئێمە پارتی بووین، من خۆم کارگێر ناوچەبووم، ۱۷ ساڵە پارتیم، بەڵام وەک ئێزیدی هیچیان بۆ گەلی ئێمە نەکرد، واتە ئیهانە دەکراین بۆیە ئەم بڕیارەماندا."

ئەو پێشمەرگانەی جیابوونەتەوە سەر بە لیوای شەنگالن و ناسراون بە هێزەکەی قاسم شەشۆ، کە لە ساڵی ۲۰۱۴ ەوە وەک لیوایێکی تایبەتی ئێزیدی دروست کراون. بە قسەی خۆیان هێزە جیابووەوەکە پێکهاتووە لە ۱۰ بە تالیۆن کە پلەیان عقید و ۲۶ ئامر سریە بە پلەی موقەدەمن، جگە لە وە ئەوانەی تر ئەفسەر و پێشمەرگەن و ژمارەیان ۱۲۰۰ کەسە و سەر بە هێزەکانی ۸۰ی پارتین.

بەڵام سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادەوە جیابوونەوەی خۆیان لە پێشمەرگە ڕاگەیاند و دەڵێن دەیانەوێت بخرێنە سەر هێزەکانی حکوومەتی عێراق.

تا ئێستاش وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ۸۰ هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەبووە لەو بارەیەوە.

لەمبارەوە لیوا محەمەد سابر هەمەوەندی شارەزای سەربازی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "جیابوونەوەی ئەو هێزانە پیلانە و هۆکارەکەی دەستێوەردانە لە هەرێمی کوردستان و دەستە لە پشت ئەم پرسەوە، هاوکات لێدانە لە کورد و لە زۆنی زەردیش، بۆیە بابەتەکە بە سیاسی دەبینم نەک سەربازی، ئەمانە کۆمەڵێک خەڵکیی بەرژەوەندیخوازن و دەلالەت لە کۆمەڵگەی ئێزیدی ناکەن کە کیانێکی کوردن."

محەمەد سابر وتیشی: "لە ڕووی سەربازیەوە ئەوە هەڵگەڕانەوەیە (تەمەڕۆدە)، واتە هەڵگەڕانەوە لە سیستەم و یاسای سەربازی و یاسای هەرێم، بۆیە دەبێت بە یاسای سەربازی سزا بدرێن ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێن. حکوومەتی عێراقیش لەبەر ئیعتیباری هەرێم نە دەبوو قبووڵیان بکات."

سەرباری هەڵگەڕانەوەی خۆیان ئەو پێشمەرگانە خێزانەکانیشیان لە هەرێم بردتە دەرەوە و ڕوویان کردۆتە بەغداد، وا بڕیاریشە لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێوازیان لێبکرێت.

لوقمان گلی دەلێت: "وەزرەتی بەرگری عێراق پێشوازی لێکردین دوو سبەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ سو.دانی هەیە و لەگەڵ فایق زێدان و مەرجەعی سیستانیش پێشوازیمان لێدەکات و کۆ دەبینەوە."

گلی وتیشی: "کوردستانمان بەجێهێشتووە بە خۆمان و خێزانەکانمانەوە، ۷۰۰ خێزان ڕۆشتوون و ۵۰۰خێزانی ترمان ماوە، کە بەم زووانە هەرێم بەجێدەهێڵێن بە تەواوی".

News Code 224971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha