بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تی که‌ناڵی "العراقیة"ـدا ڕایگەیاندووە: لێدوانی ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی له باره‌ی بوونی باره‌گای حزبی به‌عس له هه‌ولێر مایه‌ی سه‌رسوڕمانییه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه، خراپ تێگه‌یشتنه.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی کرده‌وه، حزبی به‌عس به پێی ده‌ستووری عێراق قه‌ده‌غه‌یه و هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر جۆره چالاکییه‌کی هزری و ڕێکخراوه‌یی ئه‌و حزبه‌یه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کرده‌وه، هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندیی هه‌موو ڕێنمایی و یاساکانی عێراقه، ئه‌م جۆره لێدوانانه‌یش هیچ بنه‌مایان نییه و دوورن له ڕاستییه‌وه و هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوه‌تی ڕه‌تیان ده‌کاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر باشه و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ چاره‌کردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌کان.
پێشتر بارەگای بارزانی ڕۆژی شەممە ۱۵ـی شوباتی ۲۰۲۵ ڕوونکردنه‌وه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا گوتی: "لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیێکی سیاسیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو."
بارەگای بارزانی هه‌روه‌ها گوتشی: "لێرەدا جەخت دەکەینەوە دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییێکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمان کاتیش‌دا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین".
Your Comment