بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پرس و دوا پێشهاتە هەرێمی و جیهانی لەگەڵ ماکرۆن تاوتوێ کردووە.
هەروەها ئەردۆغان داوای لە ماکرۆن کردووە، بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ سەرکردە ئەورووپییەکان بکات بۆ بنیادنانەوەی سووریای نوێ هاوکار بن و سزا سەپێندراوەکانی سەر دیمەشق هەڵگرین.
هاوکات سەرۆکی تورکیا خەجتی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردووەتەوە و بە ماکرۆنی گوتووە، تورکیا لە پشتیوانییەکانی بۆ سووریا بەردەوام دەبێت.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان، بەردەوام بوونی ئاگربەستی غەززەی بە پێویستی ناوبردووە تاوەکوو چارەیەکی ڕێشەیی بۆ ئاڵۆزییەکان دەدۆزرێتەوە.
هەروەها پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ماکرۆن لە کاتێکدایە، کە دوای دەسبەکاربوونی شەرع لە سەرۆکایەتیی سووریا، ماکرۆن لەگەل پیرۆزیایی، بە فەرمی شەرعی بۆ پاریس بانگهێشت کرد.
Your Comment