بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاكان فیدان لە کۆبوونەوەیێکدا لە دهوحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: "هیوادارین ترەمپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵە بەردەوامەی ناوچەکە بهێنێت، تورکیا بۆۆنی تیرۆریستانی یەپەگە لە سەر سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: "یەکینەکانی پاراستنی گەل توانای بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نییە، بەڵکوو ڕۆڵیان سنووردارە بە هێشتنەوەی دیلەکانی ئەو ڕێکخراوە لە زیندانەکاندا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا، عێراق، سووریا و ئوردن گفتوگۆی سەرەتاییان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئەنجام داوە.
Your Comment