بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دهڵێت: "لە چەند پێگەیێکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی مهسعوود بارزانی بڵاو کراوهتهوه گوایە بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
لهو ڕوهشهوه بارهگاى بارزانى جهخت دهکاتهوه، "لێرەوە ڕایدەگەیێنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایێکی نییە و دوورە لە ڕاستییهوه، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ هاتووەتە ئاراوه".
Your Comment