ئەردۆغان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا بۆ بارزانی رایگەیاندووە: "هیوادارم ساڵێکی تەندروست، خۆشبەخت و خۆشحاڵ بەسەربەرن."

لە پەیامی پیرۆزباییەکەیدا، ئەردۆغان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە "دۆستی قەدرگران" ناودەبات و سوپاسی دەکات لە بەرامبەر ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی نوێ.

هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2025 (ساڵی نوێ) پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد و پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "هه‌مووان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن".

بەشێکی پەیامەکەی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو و گوتی: "له‌م دۆخ و قۆناخه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانمان، بۆيه‌ جه‌خت له‌ گرنگيى په‌له‌كردن له‌ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌".

News Code 224640

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha