فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە وازهێنانی خۆی لە ڕیزەکانی پارتی ڕاگەیاند+ وێنە

سەید عه‌بدوڵڵا کەردزی كه‌ پله‌ی فه‌ریقی له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ له‌ په‌یامێكدا وازهێنانی له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید عه‌بدوڵڵا کەردزی کە خه‌ڵاتی مه‌دالیای مه‌سعوود بارزانی وه‌رگرتووه‌، له ‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، تەمەنێک خۆم بە پێشمەرگە و بەرگریکاری میللەتەکەم زانیوه‌، بەڵام ئێستا کار بگاتە ئەوەی نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم، ئەی چۆن دەتوانم بەرگری لە خاک و خەڵک بکەم".

ڕاشیگه‌یاندووه‌: "وازهێنانم له‌ پارتی راده‌گه‌یه‌نم و له‌مه‌ودوا سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیم و پێشمەرگەی کوردستانم لە هەمان کاتدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە لێتان دانابڕێم".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

پەیامی وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەروبەندی ساڵیادی شۆڕشی ئەیلول بە خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنم

سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەک

خوشکان و برایان زۆربەتان دەزانن کە لە شۆڕشی ئەیلول لە تەمەنی ۱۶ ساڵی دەستم کردە چەک بۆ ئەوەی بەرگری لە میللەت و خاکم بکەم وە بەو ڕۆحیەتە هینام تا ئەوڕۆ لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشێوە تاقە براکەم شەهید بوو و خۆم چوار جار بریندار بووم و سەدان هەڤاڵم لە دەستدا، بە گشتی ئەو ڕێگایە پڕ سەختی بوو بەڵام ئەو هەموو دەردە سەری و ماڵ وێرانی و برسیەتی و سەرما و گەرمای ئەو ڕێگایە بە قەد نا دادپەروەری سەردەمی ئێستا بێ ئومێدی نەکردینە.

بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنم ئەمن تەمەنێک خۆم بە پێشمەرگە و بەرگریکاری میللەتەکەم زانیە بەڵام ئێستا کار بگاتە ئەوەی نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم ئەی چۆن دەتوانم بەرگری لە خاک و خەڵک بکەم. زۆربەی هەڤاڵانم دەزانن زیاتر لە ۱۵ ساڵە لەبەر ڕێزی خەباتەکەم لە زۆر شت بێ دەنگیم هەڵبژاردیە بەڵام ئیدی گەیشتە ئاستەک بێدەنگی بێڕێزیکردنە بە خەباتی خۆم و ڕێگە خۆشکردنە بۆ زوڵم کردن لە هەموو تێکۆشەرێکی دێرین.

بەم نامە کراوەیە وازهێنانم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم وە سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نیم و پێشمەرگەی کوردستانم لە هەمان کاتدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە لێتان دانابڕێم خوای گەورە پشتیوان بێت بە هەمان ڕۆحیەتی ئەوێ ڕۆژێی دێدەوان، بەستی شەرغە، قەرەچوغ و سەفین لە خزمەتتان دا دەبم.

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە وازهێنانی خۆی لە ڕیزەکانی پارتی ڕاگەیاند+ وێنە

News Code 224075

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha