بێهزاد خوسرەوی خۆی داوای کردووە ڕەوانەی ئێران بکرێتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاونیشتمانییەکی خەڵکی کوردستانی ئێرانیان دەستگیر کردووە، دواتر خۆی بەڵێننامەی پڕکردووەتەوە و داوای کردووە ڕەوانەی ئێران بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: "دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هاووڵاتی بێهزاد خوسرەوی، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیر کرا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانی نییە و (ئەو بابەتە) پەیوەندیی بە کاری سیاسییەوە نییە".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "بێهزاد خوسرەوی داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێننامەیەکی یاسایی پێ واژۆ کرد، کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران".

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە هێزەکانی ئاسایشی سنووری سلێمانییە، ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە بەو هاونیشتمانییە، رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی میدیاکانی هەرێم، ئەو هاونیشتمانییە ۳۱ی مانگی ڕابردوو لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە ڕادەستی دەسەڵاتی ئێران کراوە.

بێهزاد خوسرەوی ساڵی ۱۹۸۷ لە سەقز لەدایکبووە و لە ۲۰۱۴ـەوە نیشتەجێی شاری سلێمانی بوو و فۆرمی پەنابەرێتیی کۆمیسیاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی هەبوو.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئیدیعا دەکات، بێهزاد نیڤشکان بووە، "دوای ئەشکەنجەدان" رادەستی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کراوەتەوە.

هێزە ئەمنییەکانی سنە رۆژی یەکشەممە ۰۱-۰۹-۲۰۲۴ پەیوەندییان بە برای بێهزاد خوسرەوی کردووە کە نیشتەجێی شاری سەقزە و هەواڵی گەڕاندنەوەی براکەیان پێداوە و پێیان گوتووە، لە سنە ڕاگیراوە و دەدرێتە دادگە.

News Code 224039

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha