بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردووە، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ نەدین مەنزە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئاینییەکان کۆ بووەتەوە و ناوبراو "دۆستێکی نزیکە بۆ هەموو پێکهاتەکانی باکووری سووریا لەناو ئەوانەشدا بۆ کورد و مەسیحییەکان".
مەزڵووم کۆبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێزانینیان هەیە بۆ رۆڵی کۆمسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئاینییەکان لە چاودێری کردن و کار کردنیان بۆ پاراستنی ئازادی ئاینی و کەمەنەتەوەکان، هەروەها سوپاسیان دەکەن لە پشتیوانی کردنیان بۆ ئیدارەی خۆسەری لەچارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment