شارەوانیی مهاباد شوێنەوارە مێژوییەکانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی وێران کرد

شارەوانیی مهاباد، هەرێم و شوێنەوارە مێژوییەکانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی وێران کردووە و ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی مهاباد لەئاست ئەو وێرانکارییەدا خەمسارد و بێ هەڵوێستە.

مێهـرداد ڕامیـدی نیا، باستان ناس لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا دەڵێت: گۆڕستانی مێژوویی و مەرقەدی بداغ سوڵتان میری دەسەڵاتداری سەردەمی سەفەوی  لە جنوبی شاری مهاباد دا هەڵکەوتووە. ئەو شوێنە مێژووییە بە گومبەزان ناسراوەو لە ڕیزی شوێنەوارە میللی یەکانی ئێران دایە.

شوێنی ناشتن و بە خاک ئەسپاردنی ماڵەمیرانی موکری یە و وەک شوێنێکی دیار و بەڕچاو بۆ ڕاز و نیاز و مرادان هەر لە کۆنەوە، لە لای خەڵکی ئەو شارەو ناوچەکەدا پیرۆز بووە.

شارەوانیی مهاباد شوێنەوارە مێژوییەکانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی وێران کرد

شارەداری مهاباد نزیک بە ساڵێکە لە هەرێمی مێژوویی ئەو شوێنەدا خەریکی سازکردنی پارکە. هەر لەسەرەتای دەست پێکردنیەوە هەرێمی مێژوویی بەشی ڕۆژهەڵات و داوێنەکانی مرقەدی بداغ سوڵتانی بە تەواوی وێران و خاپور کردووەو کەرەسەیەکی زەقی قومارکردنی منداڵانی وەک داوەڵ لەوێ چەقاندووە.

چەند ڕۆژێکە و لە درێژەی ئەو وێرانکارییە نایاسایی و ڕەنگە ناشەرعییەدا، شارەداری مهاباد بۆ جارێکی دی بە کەچکەو لۆدێران هاتۆتە سۆراغی شوێنەوارە مێژووییەکانی هەرێمی مێژوویی و دەرەجە یەکی شوێنەوارداری ئەو گۆڕستانە دێرینە لە بەشی ڕۆژاوای تەنیشت بە مەرقەدی بداغ سوڵتان.

ئەو جار هاتووە ڕێک هێرشی کردۆتە سەر ئەو هەرێم و گردۆڵکەی شوێنەواری کۆنی وەک گومبەزی تێدا شاراوەو پارێزراو بووە. ڕوکارەکەی بەتەواوی تا مەودایەکی پان و بەرین بەرەو شوماڵی گۆڕستانەکە تەخت کردووە و هەندێک گۆڕی نوێشی وەبەرداوە.

شارەوانیی مهاباد شوێنەوارە مێژوییەکانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی وێران کرد

ئەوە بە بێ ئەوەی شارەداری مهاباد هیچ ئیستیعلامێکی بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە لە ئیدارەی میراسی فەرهەنگی مهابادوەرگرتبێ.

وادیارە  ئیدارەی میراسی فەرهەنگی مهابادیش لە بێ خەبەری دایەو لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو تا ئێستا هیچ حەول و لێ پرسینەوەیەکی بۆ وریا کردنەوە و بەرگری و ڕاگرتنی ئەو وێرانکارییەی شارەداری مهاباد لە هەرێمی دەرەجە یەک و شۆێنەوارداری ئەو شوێنە مێژووییە نەداوەو بە تەوای گوێی خۆی لێ ئاخنیوە.

شارەوانیی مهاباد شوێنەوارە مێژوییەکانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی وێران کرد

بۆ بەڕێوەبردنی هەر کارێکی ئاوەدان کردنەوە لە هەرێمی شوێنەوارە میللی و مێژوییەکان دا پێویستە میراسی فەرهەنگی ئاگادار بکرێتەوەو ئێزنی یاسایی لێ وەربگیری. کە وایە ئیدارەی میراسی فەرهەنگی مهاباد و شارەداری مەهاباد هەردوو لە ئاست ئەو وێرانکارییەدا بەرپرسن ودەبێ وڵام بدەنەوە و هەروەها ئەو پڕۆژە وێرانکەرە ڕابگرن.

News Code 223927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha