بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال شێخ ناجى، بەرپرسی دەزگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارىی هەرێم لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێم ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.
ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانیان تاوتوێکرددووە و ەردولا جەختیان کردووەتەوە، لە هاریکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.
هەروەها نووسیویەتى: هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاسا شکێنان، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندنمان بۆکرد و لەسەر بنەمای یاسابەرکارەکان و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستمان لەبارەیەوە دا.
Your Comment