چوار حزبی سیاسی لە کوردستانی سووریا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەکەن

بەشی سووریا- چوار حزبی سیاسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکەن دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوار حزبی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای دواخستنی هەڵبژاردی شارەوانییەکانی ناوچەکانیان دەکەن کە بڕیارە 11ی حوزەیران بەڕێوە بچێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوار لەزاری سەرچاوەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریاوە ڕایگەیاند حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی دیموکراتیکی سووریا، پارتی گۆڕان و گەشەی دیموکراتیکی نیشتمانی، پارتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا و پارتی نیشتمانیی سووریا؛ ئەو حزبانەن کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی داخوازیی ئەو چوار حزبە لە بەیاننامەیەکدا بڵاو دەکاتەوە.

News Code 223615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha