کوردپرێس:
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە، دوایین هۆشداری لەبارەی وشک بوونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق، بەھۆی ئەو فشارەی لە بیرە نەوتیەکانی ئەم کێڵگە کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵبو، ھەمو ساڵێک ھۆشداری دەدەن کە ئەم دۆخەی کێڵگەی نەوتی تەقتەق چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ساڵی 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق 148000 (سەدو چل و هەشت ھەزار) بەرمیل بو ھات بۆ 88000 (هەشتاو هەشت ھەزار بەرمیل)، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بو، دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە، بەردەوام نامەی ھۆشداریانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستاش بەرھەمی نەوت نزیکەی 7000 (حەوت ھەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیەو بەمەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕەوات، چەندین جاریش ھەوڵدراوە لە دەرەوەی کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر بکرێت بۆ دیاری کردنی ھۆکارەکان بەشێوەیەکی وردتر، رێگا نەدراوە.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، "ئەمە دوایەمین نامەی منە لەسەر ئەم پرسە، شەش ساڵە داوادەکەم ڕێگا لەم وشکبونە بگیرێت و بودجەی پێویست تەرخانبکرێت، کەس گوێ ناگرێت، کەسیش باکی نیە، بەدڵنیایی لە بەردەوامبونی ئەم پرۆسەی ئێستا وشکبونی یەکجاری ڕوو دەدات".
Your Comment