یەکێتیی ئەورووپا ۶۶ ملیۆن یۆرۆ بۆ چاکسازیی EUAM تەرخان دەکات

بەشی جیهان- یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ئەرکی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چاکسازیی کەرتی ئەمنیی تا ساڵی ۲۰۲۶ درێژ بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا بۆ پشتیوانی له چاکسازیی کەرتی ئەمنی له عێراق (EUAM)، تا ۳۰ـی نیسانی ساڵی ۲۰۲۶ درێژکردەوە، به تەرخانکردنی بوودجەیەک کە بڕەکەی نزیکەی ۶۶ ملیۆن یۆرۆیە.

هەروەها ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەرکی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، هەموارکرانەوە، بەجۆرێک کە زیاتر بەشداری لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنە مەدەنییەکانی چاکسازیی کەرتی ئەمنیی عێراق بکات.

نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷ لە وەڵامی داواکاریی حکوومەتی عێراق، بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی مەدەنی دەستیپێکرد.

News Code 223419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha