ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی ناوچەکەیە

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە و بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە سەردانی ئەمڕۆی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ عێراق کرد و وتى: ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە. پەیوەندییەکانمان لەم ئاراستەیەدا دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین.

فیدان ئاماژەى بە هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئاسایش، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی و دەڵێت: ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ واژووکردنی زیاتر لە ٢٠ ڕێککەوتننامە لە سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق، ئەنجام دراوە، سبەی بە ئامادەبوونی سەرکردەکان، ئەو ڕێککەوتننامانە واژوو دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند کە، سەرکۆماری تورکیا ئەمڕۆ سەردانەکەی بۆ بەغدا و دواتر هەولێر دەبێت و لە بەغدا وێڕای کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ڕێککەوتننامەکان واژوو دەکەن.

News Code 223379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha