نەخۆش نیم و دەستیشم لەکار نەکێشاوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبارەی دەنگۆی نەخۆشکەوتن و دەست لەکار کێشانەوەی، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە ڕاست نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: "نە نەخۆشم، نە دەستم لەکارکێشاوەتەوە و بەمزووانە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم."

شایانی باسە لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە میدیا و سۆشیاڵمیدیای عێراق و هەرێمی کوردستانیش هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە فوئاد حوسێن نەخۆشە و تووشی شێرپەنجە بووە.

News Code 223370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha