پەیامی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چەند پەیامی جیاجیادا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان  پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پەیامی هەریەکە لە بەرپرسانی هەرێم بەم شێوەیە:

نێچیرڤان بارزانی:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "با ئه‌م جه‌ژنه‌ و مانا و ئامانج و په‌يامه‌كانى له‌ پێكهاتنه‌وه‌، لێكخۆشبوون، لێكنزيكبونه‌وه‌، ئاشته‌وايى، چاكه‌ و ته‌بايى، بۆ هه‌موان ببنه‌ ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌يى و هه‌مومان پێكه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و هاريكار بين".

مەسعوود بارزانی:
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان، هەروەها ببێتە بەختەوەری و ئاسودەیی بۆ خەڵكی كوردستان.

مەسروور بارزانی:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، سوپاسی خۆڕاگری و پشودرێژی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە هاوکاربوون لە تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئابووریی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم ئەو ڕێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بەردەوام بێت و بابەتی مووچە، تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکی و ململانێیەکی سیاسی نەکرێت.

قوباد تاڵەبانی:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستوەتەڕوو، لە ئەمساڵدا لەگەڵ بەهاری كوردستان و کرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بوودجە ئاوێتە بووه و هێندەی تر ڕۆژانی جەژن بۆ هاوڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشتربووە.

بافڵ تاڵەبانی:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاند، هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە هاندەرێک تاوەكوو هەموو لایەنەکان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن، هەروەها لەپێناو خەڵكی هەرێمی کوردستان كاربكەن و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیری بدەن.

News Code 223331

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha