بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: "لیژنەی بینینی مانگ هاوئاهەنگییان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکە هەبووە و دوای پرۆسەیەکی وردی چاودێری دەرکەوت کە مانگ بە بەڵگەی شەرعی بیندراوە."
لەدوای بینینی مانگ، لیژنەکە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 11-3-2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
Your Comment