کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 2/6/2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له هانس ئه‌یكه‌ربوم، كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان و كۆلۆنێل یان راوێژكاری هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا و پاشكۆی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەی بوون، هه‌ردوولا دوایین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسیی سەرهەڵدانەوە و جمۆجۆڵه نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر، خواستی وڵاته‌كه‌ی له به‌شداری كارا و زیاتریان له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد و بۆ ئه‌مه‌ش وتی:" وه‌ك هۆڵه‌ندا له‌پشتیوانی پێشمه‌رگه و پێشخستنیان به‌رده‌وام ده‌بین".
له‌سه‌ر پری چاكسازی، وەزیری پێشمـەرگە رای گه‌یاند: پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە به‌رده‌وامه، له‌و باره‌یه‌وه‌ش به بایه‌خ و گرنگیی زۆره‌وه رۆڵ و كاریگه‌ریی راوێژكارانی هۆڵه‌ندی خسته ڕوو، كه له سه‌ره‌تاوه به به‌رده‌وامی له پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی رێفۆرمی پێشمه‌رگه‌دان.
كۆلۆنێل یان، راوێژكاری سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، لە پڕۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوامبوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر، بۆ ئەم مەبەستەش وتی: هەموو پشتیوانییەکی لۆجیستی و سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆریستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت.
كۆبوونه‌وه، دووپاتی كرده‌وه له به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
Your Comment