بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و غولامحسین ئیژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران کۆبوونەوە و گفتگوۆیان لەبارەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی تاران و بەغدا کرد.
لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق و ئێران هاوبەشە و حکوومەتی عێراقیش هۆشدارە لە جێبەجێکردنی ڕێیکەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، پێویستە ئێرانیش لەبەرامبەردا پابەند بێت بە بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکرێت لە ڕێگەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتر لە چارەسەری کێشەکان و حکوومەتی عێراقی رێگە نادات خاکەکەی ببێتە ناوچەی دوژمنایەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
لە بەرامبەردا غولاحسێن ئیژەییسەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، گرنگە هەردوو لایەن لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە هەماهەنگ بن و هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ پاراستنی ئاسایش.
Your Comment