بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەبدوڵڵا حاجی مەحموود کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە دەڵێت: "هەڤاڵان ماوەیەکە هەندێک فەرمانی لابەلا و ناپەیڕەوی دەردەچێت کە دوورە لە بنەماکانی کاری ڕێکخراوەیی، بۆیە ئەو فەرمانانەی کە هەندێک لە هەڤاڵانمانی پێلادراوە و هەندێکیش پلەیان پێ دراوە، نەکەس نیگەران ببێ و نەکەسیش دڵخۆش ببێ، چوونکە سەرجەمیان پووچەڵە (باطل)ە".
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دەشڵێت: "هەر فەرمانێک لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبدا نەبێت کاری پێ ناکرێت، بۆیە سەرنجی سەرجەم هەڤاڵان ڕادەکێشین کە ووشیارانە مامەڵە بکەن".
ڕۆژی 14ی ئەم مانگە شارپرێس ئاشكرای كرد كە کێشە و ناکۆکی لەنێوان محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات و عەبدوڵڵای حاجی مەحموودی برای کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیشە دروست بووە، کێشەکە گەیشتۆتە ئاستی دابەشبوونی ھێزی سەربازیی پارتی سۆسیال دیموکرات و ئێران و پارتی و یەکێتیش لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن.
Your Comment