بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان زیانی زۆری گەیاندووە ناشتوانێت بەرگریی لەخۆی بکات.
ناوبراو دەشڵێت: بەشێک لە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکایە، لەهەمانکاتدا بەشێکیشیان دژ بە کوردە، بۆ نموونە لە ڕۆژانی ڕابردوو وا بڵاو کرایەوە پەلاماری ئیستخباراتی مووسادیان داوە لە ناو هەولێر، ئەمە ڕاست نییە و دەیانەوێت لە کورد بدەن، یاخود کورد ناچار بکەن لەگەڵیان بێت.
بەوتەی مەحموود عوسمان: وەزعی کورد نالەبارە، چوونکە ئێران ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ناوچەکە دا و کوردیش بووە بە بەشێک لەو ململانێیەی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە.
باسی لەوەش کردووە: لەم دۆخە خراپەدا کورد دەبێت یەکگرتوو بێت، دواتر لە یەکی بداتەوە کێشەکانی چۆن چارەسەر دەبن، ئەوکات بڕیاری خۆیی بدات تا زیانی کەمتری هەبێت، بەڵام بەداخەوە نە لایەنەکان کۆ دەبنەوە، نە یەکگرتوون نەدەشتوانن دۆخەکە باش بکەن.
Your Comment