بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە حکوومەتی هەرێم لە سێ سەرچاوەی باجی کۆمپانیاکان، باجی دەرامەت و باجی میری؛ باج وەردەگرێت کە ژمارەیان نزیکەی ملیۆنێک و ۸۵۰ باجدەرە.
گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان ۶۸۷ کۆمپانیای گەورەن و ۵۳۳ کۆمپانیایان لە هەولێر، ۱۰۲ کۆمپانیان لە سلێمانی و ۵۲ کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆکە.
پاڵپشت بە داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای ساڵی ۲۰۱۹ لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، داهاتی گشتی باج بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بازێکی گەورەی داوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر.
بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی ۲۰۱۲، بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۲ داهاتی گەشتی باج لە ۱۲۸ ملیار و ۷۹۶ ملیۆن و ۷۳۰ هەزار و ۶۳۵ دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ ۹۱۲ ملیار و ۵۸۸ ملیۆن و ۸۰۲ هەزار و ۳۷۳ دینار، بەم پێیەش بڕی ۷۸۳ ملیار و ۷۹۲ ملیۆن و ۷۱ هەزار و ۷۳۸ دینار بە ڕێژەی ۶۰۹% داهاتی باج زیادی کردووە. بەپێی ساڵانەش لە ماوەی ۲۰۱۲ - ۲۰۲۲ داهاتی باج بەجۆرێک گەشەی کردووە بەم شێوەیەی لای خوارە؛ بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە ۱؛
۱. لە ساڵی ۲۰۱۲ بڕی ۱۲۸ ملیار و ۷۹۶ ملیۆن و ۷۳۰ هەزار و ۶۳۵ دینار داهاتی گشتی باج بووە.
۲. لە ساڵی ۲۰۱۳ بڕی ۱۶۱ ملیار و ۵۵۱ ملیۆن و ۷۸۲ هەزار و ۵۹۶ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۳۲ ملیار و ۷۵۵ ملیۆن و ۵۱ هەزار و ۹۶۱ دینار بە ڕێژەی ۲۵% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۲ داهاتی باج زیادی کردووە.
۳. لە ساڵی ۲۰۱۴ بڕی ۲۱۲ ملیار و ۷۰۰ ملیۆن و ۴۵۲ هەزار و ۱۷ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۵۱ ملیار و ۱۴۸ ملیۆن و ۶۶۹ هەزار و ۴۲۱ دینار بە ڕێژەی ۳۲% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۳ داهاتی باج زیادی کردووە.
۴. لە ساڵی ۲۰۱۵ بڕی ۱۹۰ ملیار و ۱۶۴ ملیۆن و ۴۷۲ هەزار و ۴۰۷ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۲۲ ملیار و ۵۳۵ ملیۆن و ۹۷۹ هەزار و ۶۱۰ دینار بە ڕێژەی ۱۱% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۴ داهاتی باج کەمی کردووە.
۵. لە ساڵی ۲۰۱۶ بڕی ۱۷۹ ملیار و ۱۴ ملیۆن و ۲۶۵ هەزار و ۲۸ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۱۱ ملیار و ۱۵۰ ملیۆن و ۲۰۷ هەزار و ۳۷۹ دینار بە ڕێژەی ۵% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۵ داهاتی باج کەمی کردووە.
۶. لە ساڵی ۲۰۱۷ بڕی ۲۰۶ ملیار و ۶۹۷ ملیۆن و ۷۶۳ هەزار و ۹۶ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۲۷ ملیار و ۶۸۳ ملیۆن و ۴۹۸ هەزار و ۶۸ دینار بە ڕێژەی ۱۵% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۶ داهاتی باج زیادی کردووە.
۷. لە ساڵی ۲۰۱۸ بڕی ۳۰۸ ملیار و ۵۳۵ ملیۆن و ۵۶۲ هەزار و ۲۵۸ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۱۰۱ ملیار و ۸۳۷ ملیۆن و ۷۹۹ هەزار و ۱۶۲ دینار بە ڕێژەی ۴۹% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۷ داهاتی باج زیادی کردووە.
۸. لە ساڵی ۲۰۱۹ بڕی ۶۲۷ ملیار و ۴۲۴ ملیۆن و ۹۴ هەزار و ۳۲۱ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۳۱۸ ملیار و ۸۸۸ ملیۆن و ۵۳۲ هەزار و ۶۳ دینار بە ڕێژەی ۱۰۳% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۸ داهاتی باج زیادی کردووە.
۹. لە ساڵی ۲۰۲۰ بڕی ۵۷۸ ملیار و ۸۷ ملیۆن و ۳۸ هەزار و ۱۶۵ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۴۹ ملیار و ۳۳۷ ملیۆن و ۵۶ هەزار و ۱۵۶ دینار بە ڕێژەی ۸% بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۹ داهاتی باج کەمی کردووە.
۱۰. لە ساڵی ۲۰۲۱ بڕی ۷۹۶ ملیار و ۲۸۷ ملیۆن و ۶۷۱ هەزار و ۷۴۶ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۲۱۸ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن و ۶۳۳ هەزار و ۵۸۱ دینار بە ڕێژەی ۳۸% بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۰ داهاتی باج زیادی کردووە.
۱۱. لە ساڵی ۲۰۲۲ بڕی ۹۱۲ ملیار و ۵۸۸ ملیۆن و ۸۰۲ هەزار و ۳۷۳ دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی ۱۱۶ ملیار و ۳۰۱ ملیۆن و ۱۳۰ هەزار و ۶۲۷ دینار بە ڕێژەی ۱۵% بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۱ داهاتی باج زیادی کردووە.
سەرچاوەکانی باج و باجدەران لە هەرێمی کوردستان
بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەکانی باج لە هەرێمی کوردستان بریتین لە باجی کۆمپانیاکان، دەرامەت و میری پێکەوە لە سالی ۲۰۲۱دا ملیۆنێک و ۸۴۹ هەزار و ۹۹۴ باجدەریان پێکهێناوە بە جۆرێک؛ کۆمپانیا باجدەرەکان ژمارەیان ۲۴ هەزار و ۱۹۶، باجدەرانی دەرامەت ۴۱۵ هەزار و ۴۴۵ باجدەر و لە کەرتی خانوبەرەشدا ژمارەیان ملیۆنێک و ۴۱۰ هەزار و ۳۸۰ باجدەربووە.
گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان ۶۸۷ کۆمپانیای گەورەبوونەو ۵۳۳ کۆمپانیایان لە هەولێر، ۱۰۲ کۆمپانیان لە سلێمانی و ۵۲ کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆک بوونە. بڕوانە خشتەی ژمارە ۲ و ۳.
Your Comment