بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عامری له وتارێكدا كه له میانی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له واست پێشكه‌شی كرد وتی: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، پارێزه‌ری یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراقن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "سوپای عێراق هاوشانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی توانای به‌رگری‌كردنیان له عێراق هه‌یه، ئێمه پێویستمان به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق نییه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بڕۆن".
هادی عامری داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد، كۆتایی به بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بهێنێت و سه‌روه‌ری نیشتمانی ته‌واو بۆ وڵات به‌ده‌ست بهێنێت.
Your Comment