بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "زمانی کوردی" و به نمایشی ١٠٠ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٣ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک ، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی دەیه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"
"ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر" سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: خۆشحاڵین که ئه‌مڕۆکه وڵامی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ینه‌وه و سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی دەیه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه زانیاریی ده‌به‌خشین. ئه‌مه حه‌قیقه‌ته کاتێک ئێمه ده‌گه‌ینه قۆناغی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که کارهک‌انی فێستیڤاڵ تا ئه‌م قۆناغه، زۆر به ئاسانی و ساکار نه‌بووه. به‌ڵکوو گه‌یشتن به‌م قۆناغه؛ به هه‌وڵ، تێکۆشان و دڵسۆزی هاوکارانم گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه. ماوه‌یه‌کی زۆره بۆ جێبه‌جێی کردنی قۆناغه جۆراوجۆره‌کان، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی چالاکی دڵسۆزانه‌ن.
پیشاندانی باشترین به‌رهه‌مه نوێیه سینه‌ماییه‌کان
هەروەها گوتیشی: ئێمه ئێستا خۆشحاڵ و سه‌ربڵیندین به ئێوه ڕابگه‌یه‌نین که دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" له چ قۆناغێکدایه و هاوکارانم له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، به چ شێوه‌یه‌ک کار و چالاکیان کردووه و ڕاوێژکاران و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵ، چلۆن به هاوفکری و دڵسۆزی خۆیان، باشترین فیلمه‌کانیان بۆ بەشه‌کانی فێستیڤاڵ ده‌ستنیشان کردووه. ئه‌مه خۆی هه‌وڵێکی دره‌وشاوه‌یه، له ڕاستیدا ئێمه هه‌ر ساڵه له هه‌وڵداین که باشترین به‌رهه‌مه نوێیه سینه‌ماییه‌کان له فێستیڤاڵدا ئاماده بن و هه‌ر ساڵه کوالیته‌ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌به‌ینه سه‌رێی؛ ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرینگه که‌سانێک که سه‌ردانی دهۆک ده‌که‌ن، که‌لتووری سینه‌مای باشی ئه‌م ناوچه‌یه به چاویی خۆیان ببینن.
هه‌ر جارێک ئامانجی به‌رچاوتر بۆخۆمان دیاریی ده‌که‌ین
"ئەمیرعەلی محەممەد تاهیر" سه‌باره‌ت ئامانجه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: ستراتیجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌ر ساڵه و بێی وه‌ستان، به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین و مه‌به‌ستی ئێمه هێواش هێواش مسۆگر ده‌بێت و هه‌ر جاره، ئامانجی به‌رچاوتر بۆخۆمان دیاریی ده‌که‌ین و به بڕوای من، ئه‌وه زۆر گرینگ و پڕبایخه. ئێمه له هه‌ر خولێک، خه‌ڵکی دهۆک له ته‌نیشت خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کتریی به‌ره‌و پله‌یه‌کی به‌رزتر له بواری که‌لتوور و ڕۆشنبیری هه‌نگاو ده‌نێین و هه‌ر جارێک، ئامانجی نوێی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی خۆ‌مان ده‌که‌ین. هه‌موو کات، ڕامان گه‌یاندووه به‌رده‌وامبوونی ئێمه له به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"، خۆی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربڵیندییه؛ چونکه ئێمه له‌م ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و گرفتی زۆر تێپه‌ڕ بووین هه‌ر ساڵێک به پشتیوانی هاوکاران و دڵسۆزانی خۆ‌مان ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه له شاری دهۆک ساز ده‌که‌ین.
ئاشنایی سینه‌مای به‌هێز و پڕبایخی جیهان له‌گه‌ڵ سینه‌مای کوردستان
سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی فێستیڤاڵ، ئه‌وه‌یه که له قۆناغی یه‌که‌مدا ئێمه که‌لتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستانی خۆشه‌ویست به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان بناسێنین و گه‌شه کردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پڕبایخه فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه بۆ ئێمه یه‌گجاو زۆر گرینگه. له قۆناغی دووهه‌مدا، ڕه‌خساندنی به‌ستێنێک و بوارێکی گونجاو بۆ گه‌نجان و سینه‌ماکارانی کورد که لێره به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کانی خۆیان به‌رهه‌مبێنن و ئاماده‌یان بکه‌ن.
له قۆناغی سێهه‌میشدا ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی جیهان له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"؛ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیی که‌لتووریی و هونه‌ریی و به تایبه‌ت ئاشنایی سینه‌مای به‌هێز و پڕبایخی جیهان له‌گه‌ڵ سینه‌مای کوردستانه پێک‌بێت.
بانگهێشت له کۆمپانیا سینه‌ماییه بیانییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: گرینگتیرن ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه که له هه‌ندێک له کۆمپانیا سینه‌ماییه بیانییه‌کان بانگهێشت بکه‌ین تاکوو سه‌ردانی ئێره بکه‌ن و هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو لۆکه‌یشێن و شوێنی سه‌ره‌کی وێنه‌گرتنی فیلمه‌کانی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن. هیوادارم که له داهاتوویه‌کی نزیکدا، که‌لتوور و سروشت و ڕه‌سه‌نی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت شاری دهۆک، له کامێڕا و چاویی سینه‌ماکارانی جیهان له فیلمه‌کانیاندا ببینین. هه‌روه‌ها گه‌شه‌کردنی ئابووریی، گه‌شتیاریی و ... له مه‌به‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێمه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا.
سپاس له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاری دهۆک بۆ پشتیوانی له فێستیڤاڵ
سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه: ئه‌مساڵیش هه‌ر وه‌کوو ساڵی ڕابردوو، دکتۆر "عەلی ته‌ته‌ر" پارێزگاری دهۆک، میزانییه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"ی له ئه‌ستۆ گرت. سپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت پارێزگاری دهۆک، که ئه‌مساڵیش دڵسۆزانه له ته‌نیشت ئێمه‌دا ئاماده‌ن و به‌م جووڵانه‌وه پڕبایخه‌ی خۆیان، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه فێستیڤاڵ، بگه‌یه‌نینه ده‌هه‌مین خول و مه‌نزڵی خۆی.
وه‌رگرتنی ٧٠٠ فیلم له بەشی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"
له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، "حه‌سه‌ن عارف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو که له ڕۆژی ١٠ی ژوئه‌ن واته حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ فیلمه‌کان بۆ به‌شداریی له دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" له ڕێگای ده‌رگای فیلمه‌وه، وه‌رده‌گرین؛ دوای ٣ هه‌فته و له ڕێگای ئۆنلاینه‌وه ٥٠٠ فیلم بۆ به‌شداریی له بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" و هه‌روه‌ها بەشی کێبڕکێی "سینەمای کوردی" به‌ده‌ستمان گه‌یشت. نزیکه‌ی ٢٠٠ فیلمیش له ڕێگای ئه‌ندامانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" که له فێستیڤاڵه جۆراوجۆره جیهانییه‌کاندا ئاماده بوونه، ده‌ستنیشان کراون و به ئێمه‌یان ناساندووه.
هه‌ڵبژاردنی ١٠٠ فیلم بۆ پیشاندان له به‌شی کۆتایی فێستیڤاڵ
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای داخستنی ده‌رگای فیلم، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"، کاری خۆیان ده‌ست پێ‌کرد و ١٠٠ فیلمیان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان بۆ به‌شی کۆتایی فێستیڤاڵ ده‌ستنیشان کرد.
"زمانی کوردی" دروشمی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ فیلمی "دهۆک"
به‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئه‌مساڵیش وه‌کوو ساڵی ڕابردوو، ئێمه دروشمێکمان هه‌ڵبژاردووه و دروشمی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ، "زمانی کوردی" ده‌بێت. هه‌ر وه‌کوو هه‌موومان ئاگادارین، زمانی کوردی؛ ڕه‌سه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ربڵاوه، زاراوه‌ی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ده‌رهێنه‌ری کوردی زۆرمان هه‌یه که له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ساڵانه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به زمانی بیانی به‌رهه‌م دێنن و ئه‌وه په‌یامێکه ڕوونه بۆ ئه‌وان که فیلمه‌کانی خۆیان به زمانی کوردیی به‌رهه‌م بێینن تاکوو ئه‌م زمانه، هه‌میشه زیندوو و هه‌رمان بمێنێته‌وه.
سینەمای فه‌ڕه‌نسا میوانی تایبه‌تی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"
"حه‌سه‌ن عارف" سه‌باره‌ت به به‌شی "سینه‌مای میوان" له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا گوتی: هه‌ر وەک نه‌ریتی ساڵانی ڕابردوو، سینەمای یەک وڵات میوانی ئەم فێستیڤاڵەیه و ئەمساڵیش میوانداری سینەمای وڵاتی فه‌ڕه‌نسا دەکەین. ئه‌مسال فه‌ڕه‌نسا وه‌کوو وڵاتی میوان بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان کراوه که به فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده ده‌بن. بێگومان، فه‌ڕه‌نسا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که سینه‌ما له‌وێی له دایک بووه و له ئێستاشدا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کان" به ناونیشانی باشترین فێستیڤاڵ له ئاساتی جیهاندا له‌ویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیاد کردنی به‌شی "سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان" له فێستیڤاڵ
هەروەها وتیشی: هه‌ر ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که په‌ره به فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" بده‌ین؛ هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن سینه‌ماکارانی وڵاتانی جیهانه‌وه، ئه‌و داواکارییه‌یان هه‌بوو که فیلمه‌کانی منداڵانیش وه‌ربگرین و له ده‌هه‌مین خولدا به‌شی "سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان"مان به فێستیڤاڵ زیاد کردووه، ١٠ فیلم بۆ نمایش له‌م به‌شه هه‌ڵبژێردراون که له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ، پیشان ده‌درێن.
پیشاندانی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی سینه‌مای جیهان له به‌شی "سینه‌مای کلاسیک"
"حه‌سه‌ن عارف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی قسەکانی له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مساڵیش له به‌شی "سینه‌مای کلاسیک"، چه‌ندین فیلم له به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی سینه‌مای جیهان له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" ده‌چنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان.
ئەندامی باوەڕپێکراوی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک"
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئەندامی باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرهەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێت.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "گەڵا مێویی زێڕین" به براوه‌کان
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێویی زێڕ و زێو، لەوحەی فەخری و خەڵاتی 10 هەزار دولاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 5 هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرهێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 4 هەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری ژن، خەڵاتی 5 هەزار دولاری بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی 8500 دولاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی دهۆک بۆ باشترین کورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازکردنی پڕۆژەی نوێ دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری پارێزگاری دهۆک بۆ باشترین فیلمی سینەمایی فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 4 هەزار دولاری یەکێتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردیی کە لە دەرەوەی سنوورەکان سازکرابێت و هەروەها خەڵاتی 3 هەزار دولاری ئەنستیتۆ "گۆتە"ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کورت، پێشکەش دەکرێت.
پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی جیهان
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بە سەرۆکایەتی "ئەمیر عەلی محەمەد تاهیر" و بە دەرهێنانی هونەری "شەوکەت ئەمین کورکی" بە یادی سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر:
http://www.duhokiff.com
https://www.facebook.com/duhokiff
Your Comment