بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیتەر نوێن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر هێزەکانیان لە عێراق و هەرێم و پارێزگاریی لە هێزەکانیان دەکەن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "بۆ ئه‌وه‌ش سیستمی بەرگری پاتریۆتمان لە عێراق و هەرێمى کوردستان جێگیرکردووه بۆ پاراستنی هێزەکانمان".
وتەبێژی پنتاگۆن دەشڵێت: "سیستمی بەرگری پاتریۆتمان لە عێراق و هەرێم جێگیر کرد بۆ پاراستنی هێزەکانمان، ئێمه بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام وەڵامی توندی هەر هێرشێک دەدەینەوە بکرێتە سەرمان".
شایانی باسە له‌دواى ئاڵۆزیه‌کان و جه‌نگى نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و وێرانکارییه‌کانى غه‌ززه، به‌رده‌وام له شاره‌کانى عێراق و له هه‌رێمیش به مووشه‌ک و درۆن هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا.
Your Comment