بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو هێرشانە رایگەیاند: هێرشەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. "داواکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان کێشە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت کە: "ئەو کارانە نە هاوکاریی عێراق دەکات، نە دروستە ئەنجام بدرێن و بەرژەوەندییش لەوەدا نییە کە عێراق بچێتە نێو ئەو کێشانەوە".
Your Comment