بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی توركیا سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی لە شاری دێرک یەكێک لە فەرماندەكانیان شەهید بووە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هەسەدە، سەرلەبەیانیی دوێنێ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا ناوەندی شاری دێركیان لە كوردستانی سووریا بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا فەرماندەیەكی هەسەدە بە ناوی فەرهاد دێرک (شیبیل شیبیلی) بووە قوربانی.
هەسەدە دەڵێت، فەرماندەكەیان بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەكان بووە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەڤەری دێرەزۆر.
لە هەمان كاتدا هەسەدە باس لەوە دەكات كە فەرهاد دێرک بەشداری زۆربەی هێرشە سەربازییەكانی دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كردووە.
بەشی سووریا- رێكخەری پەیوەندییە سەربازییەكانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەهێرشێكی فڕۆكەكانی توركیادا کوژرا.
News Code 222389
Your Comment