بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات كۆتایی به‌ كۆمه‌ڵكوژیی غه‌ززه‌ بهێنن

بەشی عێراق هەرێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان نیگه‌رانی له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی غه‌ززه‌ ده‌رده‌بڕێت و له‌په‌یامێكیشدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ وڵاتانی زلهێز ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هاوكاریان له‌و تاوانه‌ ترسناكه‌ ڕق و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ناو گه‌نجانی جیهانی ئیسلامیدا زیاتر ده‌چێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌سه‌رپه‌رشتی عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز كۆبووه‌وه‌ و نیگه‌رانیی قووڵی خۆی ده‌ربڕی له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه‌ له‌ شاری غه‌ززه‌ به‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه‌ ئه‌نجامده‌درێت و رایگه‌یاند، "شه‌هیدكردنی منداڵ و ژن و پیر و په‌كه‌وته‌ی غه‌ززه‌ ئاماژه‌ی ترسناكه‌ بۆ وڵاتانی زلهێز و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ به‌داخه‌وه‌ین بۆ بێده‌نگی و له‌ دوره‌وه‌ سه‌یركردنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كۆمكاره‌ ئیمپڕیالیه‌ی كه‌ هاوكاره‌ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه‌ له‌ غه‌ززه‌ ئه‌نجامده‌درێت".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌کە: "هاوسۆزیی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و جه‌ماوه‌ری ئیسلامخوازی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ئه‌و هێزه‌ ئیمپریالیستانه‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هاوكاریان له‌و تاوانه‌ ترسناكه‌ ڕق و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ناو گه‌نجانی جیهانی ئیسلامیدا زیاتر ده‌چێنێت، بۆیه‌ بۆ خۆیان و ئاشتی جیهانی باشتره‌ هه‌رچی زوتره‌ كۆتایی به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ بهێنن".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی هه‌وڵ و كۆشش و دڵسۆزی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی به‌رز نرخاند له‌سه‌رخستنی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و ئاشكرایكرد، "یه‌كڕیزی و ته‌بایی ڕێكخستنه‌كانمان هه‌میشه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنمان بوه‌".

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی نه‌خشه‌ڕێگای ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژارنه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیار وایه‌ ۲۵ی (شوبات/۲۰)ی ۲۰۲۴ ئه‌نجامبدرێت خسته‌ به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی و به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڵێن به‌ئه‌ندامانی ده‌دات، به‌ هاوكاری ته‌واوی ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی، له‌مه‌ودوا به‌به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و به‌ گوڕوتینێكی زیاتر گرنگی به‌ پلان و كاری ڕێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ ده‌دات".

News Code 222316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha