قوبریس لە سووریا باڵوێزخانە دەکاتەوە

بەشی سووریا- وڵاتی قوبریس ڕایگەیاند ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی خۆی لە شاری دیمەشقی سووریا.

کوردپرێس:

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند سەندیکای پارێزەرانی دیمەشق گوتوویانە قوبریس سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی ساڵوێزخانەی خۆی لە دیمەشق ئەوەش پاش نزیکەی 10 ساڵ لە داخرانی.

سەندیکای پارێزەرانی سووریا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند سیواک ئۆیدیسیان کاربەڕێکەری کۆماری قوبریس لە سووریا گرێبەستی بە کرێ گرتنی مڵکێکی واژۆ کردووە بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ناوچەی ئەبوو ڕەمانەی دیمەشق.

شایانی باسە پاش دەست پێکردنی شەڕ لە سووریا هەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا جگە لە کۆماری چێک، باڵوێزخانەکانیان لە سووریا داخست.

News Code 2223

Your Comment

You are replying to: .
captcha