وەزیرانی بەرگریی عێراق و تورکیا کۆ دەبنەوە

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەڕمیدا، سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ یاشار گولەر کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق  لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا پێشوازیی لێدەکرێت و لەگەڵ یاشار گولەر، هاوتا تورکییەکەی کۆ دەبێتەوە.

شایانی باسە وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەڕمیی یاشار گولەر سەردانی ئەنقەرە دەکات.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا ڕایگەیاد چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی بەرگریی دووقۆڵی و هەرێمیی، ئاسایش و هاریکاریی لە پیشەسازیی بەرگرییدا بکرێت.

News Code 222251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha