بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی ئارۆن گارفیڵد جێگری راوێژکاری کاروباری سیاسی کۆبۆتەوە.
راگەیەنراوە کە لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە بواری سیاسی و ئەمنی و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق کراوە، هەروەها ئاماژە بەسەردانی ئەمدوایەی شاندی حکوومەتی هەرێم کراوە لەبەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتی و سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە کە فارس عیسا لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە حکوومەتی هەرێم پشتیوانی بۆ حکوومەتی سوودانی دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەتەکەی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسیە جۆراوجۆرەکان، هەروەها شاندی ئەمریکاش هەرێمی کوردستانیان وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەکە زانیوە.
Your Comment