بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم بە NRTی رایگەیاندووە: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەڕێژەی ٥٠٪ کەمی کردووە و ناچێتە نێو بازارەکانی نەوتی جیهانەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر نرخی نەوت لەجیهاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی کۆمپانیا جیهانییەکان کارمەندەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرتووە و چاوەڕێی لێکتێگەیشتنی بەغدا و هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.
باسی لەوەش کرد، کۆمپانیا جیهانییەکان دوو مەرجیان هەیە بۆ دەستپێکردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم ئەوانیش هەبوونی لێکتێگەیشتنێکی ڕوون لە نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوت، قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر کۆمپانیاکان کەوتووە.
Your Comment