سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی هیچ پەیوەندییەکەی بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقەوە نییە

بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانمان راگەیاندووە، کاتی دیاریکراو بۆ چەککردنی حیزبە نەیارەکانی ئێران درێژ ناکەنەوە و سەردانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بۆ تاران، پەیوەندیی بەو بابەتەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پەیوەندیی سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاران بە کاتی دیاریکراو بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، گوتی: ۲۸ـی خەرمانان (۱۹ـی ئەیلوول) وادەی دیاریکراوە بۆ جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنی چەککردنی هێزە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق و بە ئاشکرا و بە فەرمی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێرانەوە بە بەرپرسانی عێراق راگەیێندراوە، وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

ناسر کەنعانی ڕاشیگەیاند: "حکوومەتی عێراق تاوەکوو ئێستا هەندێک هەنگاوی باشی ناوە و جەختی لەسەر پابەندی خۆی بەو رێککەوتنەوە کردووەتەوە"، هەروەها دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژانی رابردوودا قسەی باشی لەسەر پابەندی ئەو وڵاتە بە جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنەکە کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاران گوتی، سەردانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاران "لە چوارچێوەی گفتوگۆ و هاوکاری ئەرێنیی دوو لایەنەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراقدایە و هیچ پەیوەندیی بە وادەی دیاریکراو و قسەکردن لەسەر درێژکردنەوەی کاتی دیاریکراوەوە نییە."

News Code 222116

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha